ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٪٠.٤٤ دابەزی
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، نرخی نەوتی خاو
لەبازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەیەکی کەم دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت
٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو کە بەرامبەر بەدوێنێ ٪٠.٤٤ی نرخەکەی لەدەستداوە.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا
هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە رێژەی
٪٠.٨٨ نرخەکەی دابەزیوە و یەک بەرمیل لەو نەوتە خاوە بە ٧١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.