گرتە ڤیدیۆییەکی کەوتنەخوارەوەی پانتۆڵی
سەرکردەیەکی سیاسی روسی لەکاتی رەخنەگرتن لە پوتین لەمیانی بەرنامەیەکی راستەوخۆدا
لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی دایەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
و پێگەی یوتیوب بڵاوبووەتەوە، تیایدا ڤلادیمێر جیرینۆڤسکی، جێگری سەرۆکی پارتی
لیبراڵی دیموکراتی روسی، لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا پانتۆڵەکەی دەکەوێتە خوارەوە.
جیرینۆڤسکی رەخنە لە شیوعیبوونی پوتین دەگرێت
جیرینۆڤسکی لەو بەرنامە راستەوخۆیەدا قسە لەسەر
سیاسەتەکانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا دەکات و رەخنەی ئەوەی لێدەگرێت کە
بەسیاسەتێکی شیوعیانە کاردەکات.