سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

ئابوری 20/09/2021

Alternate Text

بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی ئەیلولی لیوا هاوبەشەکانی هێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، بەشێک لە میدیاکان لە زاری سەرچاوەکانیانەوە بڵاویانکردەوە:" سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت، کە ژمارەیان ١٤ لیوایە و مووچەکانیان راستەوخۆ لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرێت ".

داوای رێکخستنەوەی کاتی دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت

هاوکات، بالانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ حکومەت داوامانکردووە مووچەی لیوا هاوبەشەکان و فەرمانبەرانی مەدەنی لەیەک کاتدا دابەشبکرێت و وادەی دابەشکردنەکەی رێکبخرێتەوە ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشتر بەهۆی چەند گرفتێکەوە چەند مانگێک رەوانەکردنی مووچەی ئەو لیوایانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دواخرا، بەڵام ئێستا ئەو گرفتە چارەسەرکراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا