مەسرور بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە؛ خوازیارین حکومەتی داهاتووی عێراق گشتگیر بێت

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ  جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کۆبووەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە و رۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنراوە".

هەردوولا خوازیاربوون حکومەتی داهاتووی عێراق گشتگیر بێت

ئاماژەی بەوەشداوە:" هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا