پەرلەمانتارێکی بەڕیتانی لە کەنسیکەیەکدا بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری
بەهۆی هێرشەکەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی یەکەم، پێگەی رۆیتەرزی بەڕیتانی
رایگەیاند:" دیڤید ئامیسی ٦٩ ساڵ نوێنەری ساوسێد ویست، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ل
کەنیسەی بلفیرز بە چەقۆ هێرشیکراوەتەسەر".
لەلایەن هەندێک ئامادەبووی کەنسیکەوە هەوڵدراوە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامبدرێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەرچەندە لەلایەن هەندێک ئامادەبووی
کەنسیکەوە هەوڵدراوە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام ئامیس بەرلەوەی بگاتە
نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا پۆلیس پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی
بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکردووە و رەتیکردووەتەوە جگە لەو پیاوە هیچ
کەسێکی دیکە پەیوەندی بە رووداوەکەوە هەبووبێت".