شێوازی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەگۆڕێت

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکەی بانکی وەردەگرن و لە داهاتووشدا مووچەی سەرجەم لیواکان بەوشێوەیە دابەشدەکرێت.

قۆناغێکی دیکەی پڕۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" قۆناغێکی دیکەی پڕۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکەی بانکی وەردەگرن، لەداهاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە هەمان شێواز مووچەکانیان وەردەگرن ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بەپاڵپشتی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەرێوەدەبەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا