رۆژنامەنووسەكەی شێخ نەهرۆ: لەتەكیەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بەشەق كرامە دەرەوە

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

رۆژنامەنووسەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەوەی نەبووە بە دەروێش ئامۆزایەکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی چەند جارێک پەلاماری داوە و بەشەق کردوویەتییە دەرەوە.

محەمەد فاتیح حامید، رۆژنامەنووسی تایبەتی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی وتی:" د.هەژار محەمەد کە مامۆستایە لەزانكۆی سلێمانی و ئامۆزای شێخ نەهرۆ كەسنەزانییە، ئەمڕۆ لەبەردەم دەرگای بارەگای سەرەكی تەكیەكە لەسلێمانی، بەشەق كردمییە دەرەوە و پاسەوانەكانیش پاڵپشتیان لەو كرد و منیان كردە دەرەوە ".

وتیشی:" دوای ئەوەی جارێكیان ئەو ئامۆزایەی شێخ نەهرۆ لەبارەگای سەرەكی تەریقەتی كەسنەزانی لەسلێمانی دەری كردمە دەرەوە، شێخ نەهرۆم لێ‌ ئاگاداركردەوە، دووەم جار لەبەردەم شێخ نەهرۆ خۆی پەلاماریدام و هەڕشەشی لێكردم، بەڵام ئەمجارەیان دەستدرێژی كردەسەرم و بەشەق لەتەكیەكە كردمێ‌ دەرەوە".

دروشمەكانی هیچی راست نین و تەنها قسەن

ئەوەشی خستەڕوو:" پەیامی من بۆ شێخ نەهرۆ كەسنەزانی ، ئەگەر لەم رووداوە دادپەروەری لەگەڵ من نەنوێنێت، دروشمەكانی هیچی راستنین و تەنها قسەن و هیچی تر!"

ئەوەشی وت:" پەیامێكی دیکەشم بۆ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەوەیە، خۆم و ماڵ و منداڵم چیمان بەسەر بێت شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و دارودەستەكەی بەپرسن و من تەنها باجی ئەوە دەدەم كە تائێستا رازی نەبووم ببم بەدەروێش و ناشبم ".

رۆژنامەنووسەکەی شێخ نەهرۆ دەشڵێت:" باشە سەربەخۆبوون بۆچی هێندە تاوانە لەم وڵاتە! من لەسەر داوای شێخ نەهرۆ لەو تەكیەیە دەستبەكاربوومە كە وەكو رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ كاریان لەگەڵ بكەم، تاوەكو ئێستاش سێ‌ بۆ چوار جار دەستم لەكاركێشاوەتەوە و لەسەر بڕیاری شێخ نەهرۆ خۆی گەڕاومەتەوە، بەڵام دواجار هەڕشیان لێكردم و تیان: ئەمجارە وازبهێنیت، ناتگەڕێنینەوە بەڵكو دەتكوژین ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا