بەراورد بە دوێنێ نرخی
نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک بەرزبووەوە و لەئێستادا یەک بەرمیل نەوت بە
سەروو ٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، ١٩ی تشرینی
دووەم، میدیاکانی تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردەوە:" نرخی نەوتی خاوی
برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٢٨ سەنت و بەرێژەی ٠.٣٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".
ئاماژە
بەوەشکراوە:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش ١٩ سەنت
بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٢٠ سەنت ".
پێشتر، ئیحسان
عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی ئەوەی کردبوو لە سەرەتای ساڵی داهاتوو
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە ١٠٠ دۆلار.