گەزیزە عومەر دەردەکەوێتەوە

هەمەرەنگ 02/12/2021

Alternate Text

دوای دابڕانێكی زۆر وەك ئەكتەر، جارێکی دیکە هونەرمەند گەزیزە عومەر لە كارێكی نوێدا دێتەوە سەر تەختەی شانۆ و پەیامێکی گرنگی پێیە.

شەهێن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە ئاماژەی بەوەکرد:" تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە لە دوا بەرهەمیاندا شانۆیی (دۆزەخێك بوو) نمایش دەكەن، کە لەلایەن (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی كراوەو ئەركی كارەكەی لەئەستۆگیراوە، بڕیاریشە رۆژی نۆی ئەم مانگە بۆ یەكەمینجار لەسلێمانی نمایش بكرێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەرهەمەکە لە نووسین ‌و دەرهێنانی گەزیزە عومەرە و لەگەڵ هەریەک لە میدیا رەئوف بێگەرد و شیلان عەبدوڵا وەك ئەكتەر رۆڵ دەبینن، هونەرمەندی موزیسیان نەوژین محەمەدیش كاری موزیكی شانۆگەرییەکە دەكات ‌و وەك ئەكتەر لەسەر تەختەی شانۆ رۆڵ دەبێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەرێوەبەری بەرهەمی شانۆییەكە هونەرمەند (رێباز محمەد جەزا)یە و (بێستان سالار) بەرێوەبەری شانۆیە ".

باس لە ژنانی رزگاربووی دەستی داعش دەكات

روونیشیکردەوە:"شانۆیی (دۆزەخێك بوو) باس لەپرسی ژنانی رزگاربووی ژێردەستی داعش دەكات، ئاماژە بەو لێكەوتە و كاریگەرییە نەرێیانەی ئەو ژنانە دەكات كەچۆن دووبارە وێرانی قوربانی دەستی كلتوورە كۆمەڵایەتییەكان قوربانی جەنگ و سیاسەتن، كە ئامانجی ئەم شانۆییە گەیاندنی دەنگی بڵندی ئەو ژنانەیە بە سەركردایەتی سیاسی كورد و نەتەوەیەكگرتووەكان ". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا