نرخی نەوتی خاو هاتەوە خوار ٧٠ دۆلار

ئابوری 04/12/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاو کە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا هاتەوە خوار ٧٠ دۆلار.

ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا دابەزی و هاتەوە خوار ٧٠ دۆلار، ئەویش بە شێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا بە ٦٩ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەویش دوای ئەوەی کە درەنگانی شەوی رابردوو نەوتی خاوی برێنت زیاتر دابەزی، بەڵام ئەم بەیانییە بە بەهای ٢١ سەنتی ئەمریکی بەرزبووەوە.

لە هەمانکاتدا نەوتی خاوی ئەمریکیش دابەزیوە، بە شێوەیەک نرخی یەک بەرمیل بریتییە لە ٦٦ دۆلار و ٢٦ سەنت، کە بە رێژەی ٣٦.،.٪ لە بەهاکەی دابەزیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا