کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی تەقەکردندا لە تانجەرۆ چوار کەس بریندار بوون.
ئەمشەو شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" تیمەکانمان چوار برینداریان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە تانجەرۆ بریندار بوون".
باسی لەوەشکرد:" سێ برینداری دیکەش هەن کە پێمان راگەیەندراوە هاوڵاتییان گواستویاننەتەوە".
هەوڵیانداوە داواکراوێک دەستگیربکەن
هاوکات سەرچاوەیەک بە BMC وت:" بریندارەکان سەر بە تیمێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژ بەژنانن و هەوڵیانداوە داواکراوێک دەستگیربکەن بەڵام رووبەڕوویان بووەتەوە".