بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی
ژنانی هەولێر رایگەیاند، شەوی
رابردوو لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی توڕەق کچ و کوڕێک کوژران.
ئەمڕۆ سێشەممە،
فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری
توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەولێر بە BMC راگەیاند:"
ئەو کوڕ و کچەی شەوی رابردوو لە گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر کوژران،
تەرمەکانیان رادەستی پزیشکی دادی هەولێر کرا و دواتر کەسوکارەکانیان تەرمەکانیان
وەرگرتەوە ".
لەلایەن برایانی کچەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە:" کوڕەکە ناوی (ع. ف. ش) تەمەن ٢٤ ساڵە، کچەکەش ناوی (ح. ق. ا) و تەمەنی ١٨ ساڵە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی کچەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێزەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن و بدرێتە دادگا ".