وەزارەتی پێشمەرگە بڕیارێکی لەبارەی رووماڵکردنی جەنگ دەرکرد

کوردستان 07/12/2021

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا بەهەموو شێوەیەک رووماڵکردنی شەڕەکانی هێزی پیشمەرگە لەدژی چەکدارانی داعش لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە رووماڵی جەنگ و هێزی پێشمەرگە قەدەغە کرا و هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک رێگەی پێنادرێت روونکردنەوە و چاوپێکەوتن، بە بێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدات ".

پیشتریش، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم دەزگا میدیاییەکانی ئاگادارکردەوە بەوەی بەهیچ جۆرێک وێنە و ڤیدیۆی پەلامارەکانی چەکدارانی داعش بڵاونەکەنەوە، بە پێچەوانەشەوە رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا