وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە گوندێکی سنووری قەزای ئاکرێ، کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لەلایەن کچە پورێکیەوە کوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە بارەی رووداوەکەوە بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاند:" رووداوەکە لە گوندی شووشی سەر بە قەزای ئاکرێ روویداوە، کە تیایدا کچێکی تەمەن پێنج ساڵان لەگەڵ کچە پورە ١٢ ساڵەکەی یارییان بە چەک کردووە و لە ئەنجامدا فیشەکێک لە دەستی کچە پورەکەیەوە دەرچووە و بەر سەری قوربانییەکە کەوتووە، بەو هۆیەشەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە".
لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەن چەکەکەشدا دەکرێت
باسی لەوەشکرد:" لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و بە فەرمانی دادوەریش لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەن چەکەکەشدا دەکرێت، لەبەر ئەوەی چەکەکەی لە شوێنێکی سەلامەتدا هەڵنەگرتووە".