بابەتە سەرەکییەکە: رۆژی سێشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.
سەرچاوە: میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە:
لە کۆبونەوەکەدا هەردولا لەبارەی داڕشتنەوەی شێوازی پێکەوەکارکردنی نێوانیان
گفتوگۆ دەکەن.
بیرخستنەوە: رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی
نیشتمانی کوردستان توانیان یەکەم و دوەم زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکە بەدەستبهێنن.
ئەمەش هەیە: لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا دوجار شاندی هەردو
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی
داهاتوی حکومەتی هەرێم کۆبونەتەوە.