بابەتە
سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆرستی داواکراوی
راگەیاند.
راگەیەندراوی
فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە: ئەو چوار تیرۆرستە بە
هەماهەنگی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکراون.
چی تر: لە
لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە، ئەو تیرۆرستانە بە بەڵگەنامەی ساختەوە هاتوچۆیان کردوە و
خۆیان لە چاودێرییە ئەمنییەکان دور خستوەتەوە.
ئەمەش هەیە: دوو
لە چوار تیرۆرستەکە لە دەستەی پەرەپێدان و پیشەسازیی گروپی چەکداریی داعش بون و
وەک پسپۆڕی تەکنیکی لە دروستکردنی موشەک کاریان کردوە.
زیاتر بزانە: دوو
تیرۆرستەکەی تریش بەشداربون لە چەندین کردەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و
هاوڵاتییانی مەدەنی، لە ئێستاشدا سەرجەمیان رەوانەی دادگا کراون.