بابەتە سەرەکیەکە:
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ هونەرمەند زاهیر عەلی ئەنجامدرا
ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری چڕدایە.
بەناوی کەناڵی
گەلی بی ئێم سی هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستی
باش بۆ هونەرمەندی گەورە و ئازیز زاهیر عەلی دەخوازین.
زاهیر عەلی، ساڵی 1945 لە دایكبووە، لە ساڵی 1976ەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردوە، لە ساڵی 1980 وەکو
شانۆکارێک لە نێو کۆڕی شانۆکارانی کورد و وەکو ئەکتەرێکی سەرکەوتوو دەناسرێت و
خزمەتێکی گەورەی بە شانۆ و سینەما و درامای كوردیی کردوە.