قائیمقامی پێنجوێن: دۆخەکە وەک کارەسات وایە و دۆخی هاوڵاتییان خراپە

کوردستان 23/01/2022

Alternate Text

قائیمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بۆ ٢٥ پلە ژێر سفر دابەزیوە، حکومەت پێنج کاتژمێر لە کارەبای قەزاکەی کەمکردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، قائیمقامی پێنجوێن لە باسی لەوەکردووە:"  ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە قەزاکە ٢٥ پلە ژێر سفر بووە و لە نێو ئامێری ساردکەرەوە ساردترە، بارودۆخەکە وەک کارەسات وایە و دۆخی هاوڵاتییان زۆر خراپە و تانکی سەربان و بۆری ئاوی سەرەکی ماڵان بەستویەتی ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" حکومەت لەجێگەی هاوکاری پێنج کاتژمێر کارەبای قەزاکەی کەمکردووەتەوە، پێشتر ٢٤ کاتژمێر بوو، چونکە لێرە کارەبای نیشتیمانیش بە جۆزەیە، بەڵام ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ ١٩ کاتژمێر لە رۆژێکدا، ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر هاوڵاتییان دروست کردووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا