سەرۆکی ئەرمینیا دەستی لەکارکێشایەوە

جیهان 23/01/2022

Alternate Text

ئارمین سارکیسیان، سەرۆکی ئەرمینیا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، ئارمین سارکیسیان، سەرۆکی ئەرمینیا رایگەیاند:" دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارمدا بەوەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆمار بم، کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو پۆستەدابووم ".

کاریگەری لەسەر پرسە گرنگەکاندا نەبووە

هاوکات ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ئەرمینیا باسی لەوەکردووە:" سەرۆکی وڵات کاریگەری لەسەر پرسە گرنگەکانی لە سیاسەتی ناوخۆی و دەرەوەی وڵاتدا نەبووە ".

پێشتر، لە ٢٠٢٠ لەئەنجامی شەڕیدا لەگەڵ ئازەربێجان، ئەرمینیا سێ لەسەر یەکی ئەو خاکەی لەدەستدا کە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو بەدەستیهێنابوو، بەوەش ناکۆکی توندی سیاسی لەناوخۆی وڵاتدا سەریهەڵدا، دواتریش لە ٢٠٢١ خۆپیشاندانی فراوان لەو وڵاتەدا سەریهەڵدا. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا