لیوا قارەمان کەمال: ١٨ لیوای هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ یەکخراونەتەوە

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

لیوا قارەمان کەمال ئاماژەی بەوەکرد، تاکو ئێستا ١٨ لیوا لە هەردوو هێزی ٧٠ و ٨٠ یەکخراونەتەوە و خراونەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە.

دوو لیوای دیکە دەخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەکردووە:" پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و تاکو ئێستا توانراوە ١٨ لیوای هەردوو هێزی ٧٠ و ٨٠ یەکبخرێنەوە و بخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەمزووانەش دوو لیوای دیکە دەخرێنەسەر ئەو وەزارەتە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو لیوایانەی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و كراون بە لیوای هاوبەش، چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیان بۆ دابین كراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا