لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشەدا، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" هەڵۆکەى گەرمیان، ئەستێرە درەوشاوەکەى شۆڕش و خەبات؛ بەگیانی پیرۆزت، کاروانەکەت بەردەوامە و کۆڵ نادەین و سازش ناكەین لەسەر مافەکانمان".
دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا جەخت لە مافەکانی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار کرایەوە، دڵنیایشدرا کە تەنها کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستەکە د.بەرهەم ساڵحە و لەسەر ئەو پرسە سازش ناکەن.