کەسێک بە تۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
ئەمشەو دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، توانرا کەسێک بە ناوی (س.خ.ب) لەدایکبووی ١٩٩٥ دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر یەک پاپی شوسەدا گیرا کە ناوبراو بۆ کێشانی ماددەی هۆشبەر بەکاریهێنابوو".

فەرمانی دەستگیرکردنی لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتباری ئاماژەپێکراو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر هەیە".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣٠ لەیاسای سزادان تۆمەتبارەکە راگیراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا