وەزارەتی شارەوانی
و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد، ماستەر پلانی قەزای کۆیە هەموار دەکرێتەوە و پڕۆژەی شەقامی جووتسایدی (حاجی
حاجی) جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، ساسان
عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ تاریق حەیدەری قائیمقامی قەزای
کۆیە کۆبووەوە و لەو بارەیەشەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەڕەی فەرمی خۆی
لە فەیسبووک رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە هەموارکردنەوەی
ماستەر پلانی قەزای کۆیە و هەروەها دروستکردنی شەقامی جووتسایدی ( حاجی حاجی)، کە
شەقامی ناوبازاڕی کۆیە لە فولکەی حاجی قادرەوە تا نزیک یانەی کۆیە پێکەوە دەبەستێتەوە".
گفتوگۆ لەبارەی دروستکردنی شارێکی پیشەسازی کراوە
ئەوەشیخستەڕوو:" لە درێژەی
کۆبوونەوەکەشدا، بەپێی رەچاوکردنی رەگەزە ئەندازیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی
دروستکردنی شارێکی پیشەسازی و جێکردنەوەی
لەماستەرپلانی ئەو شارەدا کراوە".
.