بەهۆی بەڕێوەچونی ماراسۆنەوە چوار شەقامی سەرەکی هەولێر دادەخرێن

کوردستان 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی هەینی چوار شەقامی سەرەکی لە شاری هەولێر دادەخرێن.

بۆچی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە: بەهۆی بەڕێوەچونی راکردنی بە کۆمەڵ (ماراسۆن) ئەو شەقامانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دادەخرێن.

زیاتر بزانە: شەقامەکان بریتین لە شەقامی 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمان تاوەکو رێگای موسڵ، سێ ریانی دارایی تا کۆتایی شورەی پاڕک، شەقامی 40 مەتری رێگای موسڵتاوەکو چوار ریانی فیدراڵ بەرامبەر هۆڵی مامۆستا سەعد و شەقامی زاگرۆس تاوەکو شەقامی 60 مەتری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا