بابەتە سەرەکییەکە:
جارێکی تر هۆشداری دەدرێت لە پیسبونی ژینگەی شاری هەولێر.
کێ وتی: مەعروف مەجید
سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەولێر
دوەم پیسترین شاری عێراق و یەکەم پیسترین شاری هەرێمە.
زیاتر: لە ماوەکانی رابردودا
بەشداری کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای ژینگەی هەرێمم کرد کە لە نوێنەری 14 وەزارەت
و دەستەی ژینگە پێکدێت، تیایدا پیسبونی ژینگە تاوتوێ کرا.
چی تر: بە وتەی
بەڕێوەبەرە گشتییەکانی یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەت، لە ئەنجامی توێژینەوەیەک
دەرکەوتوە، کە ژینگەی هەولێر ئەوەندە پیسە وەک ئەوە وایە رۆژانە هەر تاکێکی ئەو
شارە دو پاکەت جگەرە بکێشێت.