پۆلیسی سۆران: تیکتۆکچیەک دەستگیرکرا

کوردستان 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تیکتۆکچیەکی بەبۆنەی بێزارکردنی هاوڵاتیان و جنێودان راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: تیکتۆکچیەک لەسنوری قەزای خەلیفان بەناوی ( ا،خ، ا ) دەستگیرکرا کەوا ببوە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و رۆژانە لەرێگەی تیکتۆک جنێو قسەی نەشیاو بە کەسایەتیەکان و ئافرەتان ئەدا.

ئەمەش هەیە: لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران لە رێگای داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کرایەوە ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی خەلیفان دەستگیرکرا.

زیاتر: لەسەر بریاری دادوەری لێکۆلینەوە تۆمەتبار بەپێی ماددە 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی راگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا