"حکومەتی هەرێم نرخی بەنزین هەرزان دەکات"

ئابوری 07/05/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایگەیاند، حکومەتی عێراق هاوردەکردنی بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان راگرتووە و بەوهۆیەشەوە حکومەتی هەرێم لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین بڕیاریداوە رێگەبدات بە بازرگانان لە دەرەوە بەنزین هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن، بەو مەرجەی کوالێتییەکەی خراپ نەبێت.
ئاری کاکە شین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتییان و لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین بڕیاریداوە رێگە بە بازرگانان بدات، بەنزین هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن، بەومەرجەی کوالێتی بەنزینەکە باش بێت و زیان بۆ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان نەگەیەنێت".

حکومەتی عێراق هاوردەکردنی بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان راگرتووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" حکومەتی عێراق هاوردەکردنی بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان راگرتووە، بۆیە حکومەتی هەرێمی بڕیاریداوە رێگە بە بازرگانان بدات بەنزین هاوردەی هەرێم بکەن".
ئەوەشیخستەڕوو:" بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم لەبارەی بەنزینەوە، دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو سوتەمەنییە، ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی هەولێر بەردەوام چاودێری بەنزینخانەکان دەکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا