نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

ئابوری 21/05/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا، نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ١١٢ دۆلار و پێنج سەنت بەرزبووەوە، کە ٥١ سەنت چووە سەر بەهاکەی و بە رێژەی ٠،٥٦٪ بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بەدەر نەبوو لەم بەرزبوونەوەیە، کە ئەم بەیانییە نرخەکەی گەیشتە ١١٠ دۆلار و سێ سەنت و ٣٩ سەنت لە بەهاکەی زیادیکرد، کە دەگاتە رێژەی ٠،٣٥٪ لە بەهاکەی.

لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، زۆرێک لە ئاژانسە ئابوورییەکان باس لەوەدەکەن کە بەهۆی وەستاندنی کڕینەوەی نەوتی روسیادا، ئەویش لە میانەی فشارەکانی وڵاتان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا.

هەروەها هۆکارێکی دیکەش تایبەتە بە چین، کە لە داهاتووی نزیکدا دووبارە بازاڕەکانی دەکرێنەوە و دەستدەکاتەوە بە مامەڵە، کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخەکان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا