گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کرا

ئابوری 21/05/2022

Alternate Text

لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە بەردەم بانکەکان و ئاسانکاریکردن بۆ خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان، لە ئەمڕۆوە بەپێی کۆد مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە سلێمانی دابەشدەکرێت.
لەوبارەیەشەوە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو کۆدەی کە لە ئەمڕۆوە بڕیارە مووچەی خانەنشینانی پێدابەشبکرێت، ژمارەیەکە لەسەر پێناسەکانی خانەنشینان نووسراوە و بە گوێرەی خشتەیەکیش کە ئامادەکراوە ئەمڕۆ مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەکرێت، کە ژمارەی کۆدەکانیان لە ١٠ هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ ٢٧ هەزار".

 سبەینێ یەکشەممە مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٢٨ هەزار بۆ ٢٩ هەزار دابەشدەکرێت

ئەوەشیخستەڕوو:" بەگوێرەی خشتەکە، سبەینێ یەکشەممە مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٢٨ هەزار بۆ ٢٩ هەزار دابەشدەکرێت و رۆژی دووشەممەش مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٣٠ هەزار بۆ ٣١ هەزار دابەشدەکرێت".
روونیشیکردەوە:" بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٣٢ هەزار بۆ ٣٣ هەزار دابەشدەکرێت و رۆژی چوارشەممەش مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٣٤ هەزار بۆ ٣٦ هەزار دابەشدەکرێت".
لەلایەکی دیکەشەوە، پەیمان فەریق بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ و مانگەکانی داهاتوو خانەنشینان بەپێی کۆدی سەر پێناسەی خانەنشینان دابەشدەکرێت، بە گوێرەی ئەم خشتەیە:
رۆژی یەكەم كۆدەكانی ٣٥-٣٦
رۆژی دووەم كۆدەكانی ٣٧-٣٨
رۆژی سێیەم كۆدەكانی ٣٩-٤٠
رۆژی چوارەم كۆدەكانی ٤١-٤٢".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا