دووەم دامەزراوەی حکومی ھەلی کاری راگەیاند

کوردستان 24/06/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بە رەخساندنی ٣٦ هەلی کار بەشدار دەبن لە پێشانگەی هەلی کاری دامەزراوەی ڤیم.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە پێشانگەی هەلی کاری ڤیم ٣٦ هەلی کار رادەگەیەنین بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کار کردن دەکەن لە بەرێوەبەرایەتییەکەمان سلێمانی بەشێوەی گرێبەست".

هەلی کارەکان بریتین لە سێ شۆفێر و شەش کارمەند بۆ ئۆتۆمبێلی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان، ١٢ شۆفێری ئۆتۆمبێلی کرێن

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەلی کارەکان بریتین لە سێ شۆفێر و شەش کارمەند بۆ ئۆتۆمبێلی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان، ١٢ شۆفێری ئۆتۆمبێلی کرێن و ١٥ کارمەند بۆ گۆڕینی پلێتی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی".
 باسیلەوەشکرد:" ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن دەتوانن رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی حوزەیران سەردانی شوێنی تایبەتمان بکەن لە پێشانگەی هەلی کاری دامەزراوی ڤیم بە مەبەستی پێشکەشکردنی سیڤییەکانیان".

شایەنی باسە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیش بەشداریکردنی لە پێشەنگای هەلی کاری دامەزراوی ڤیم بە رەخساندنی چەند هەلی کارێک راگەیاندبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا