ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە روونکردنەوەیەکدا چەند رێنماییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە بە نیازن لە جەژنی قورباندا قوربانی بکەن.
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربانەوە و بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون لەنێوان هاوڵاتییاندا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" قوربانی كردن یه‌كێكه له دروشمه ئایینیه پیرۆزەکانی ئیسلام و ساڵانە موسوڵمانان لە جەژنی قورباندا، قوربانی دەکەن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا به پێویستی زانی له‌به‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵك و ته‌ندروستیان كه یه‌كێكه له‌مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانە بڵاوبکاتەوە کە بەنیازن قوربانی بکەن، کە بریتیین لەمانە:
١- ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا چ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربێت، یان به هۆی پشكنینه‌وه ده‌ربكه‌وێت
٢- ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت
٣- پێویسته پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌و بواره
٤- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌زری كردبوو، ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو بكاته قوربانی، دواتر هه‌مان ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆش كه‌وت، ده‌بێ بیگۆڕێ به ئاژه‌ڵێكی چاكتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شار و شوێنێك دیكه‌ش ده‌ستی بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌كه‌ی دروست بێت، هه‌م گۆشتی نه‌خۆش ده‌رخواردی موسڵمانان نه‌دات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن پێیان، کە ئه‌مه‌ش تاوانه لە شەریعەتی ئیسلامدا".
دەقی روونکردنەوەکە ئەنجومەنی باڵای فەتوا:
قوربانی كردن یه‌كێكه له دروشمه ئایینیه پیرۆز و جوانه‌كان و سوننه‌تێكی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُمْ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ] [سورة الحج: 36] وه‌له جه‌ژنی قورباندا خه‌ڵكیكی زۆر ئه‌م دروشم و شه‌عیره جوان و گرینگه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا به پێویستی زانی له‌به‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵك و ته‌ندروستیان كه یه‌كێكه له‌مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ موسڵمانان رابگه‌یه‌نێت:
1- ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا چ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربێت، یان به هۆی پشكنینه‌وه ده‌ربكه‌وێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه: (والمريض البين مرضها)، رواة الترمذي، برقم: (1497)، والنسائي، برقم: (4318)، واحمد، برقم: (18675)، وغيرهم.
2- ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت.
3- پێویسته پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌و بواره.
4- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌زری كردبوو، ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو بكاته قوربانی، دواتر هه‌مان ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆش كه‌وت، ده‌بێ بیگۆڕێ به ئاژه‌ڵێكی چاكتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شار و شوێنێك دیكه‌ش ده‌ستی بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌كه‌ی دروست بێت، هه‌م گۆشتی نه‌خۆش ده‌رخواردی موسڵمانان نه‌دات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن پێیان، ئه‌مه‌ش تاوانه به پێی فه‌رمووده‌ی: (لا ضرر ولا ضرار)، رواه ابن ماجة والدارقطني، عن أبي سعيد الخدري -رضي الله عنه- باسناد حسن والله تعالى أعلم.
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا / یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
29/6/2022