وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا زانیاری نوێی لەبارەی
رووداوی کوژرانی دوو هاوسەرەکەی هەولێرەوە ئاشکرا کرد.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێکی کوشتن لە
سنووری شاری هەولێر لە گەڕەکی سەڵاحەدین لە شەقامی سورچیان روویداوە".
دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بە ناوەکانی (زەکەریا رۆستەم جوبرەئیل) و (سومەییە.س.ا)
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای گەیشتنی
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەوا
دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بە ناوەکانی (زەکەریا رۆستەم جوبرەئیل) و
(سومەییە.س.ا)".
دەریشکەوتووە هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی
باسیلەوەشکرد:" دوای لێکۆڵینەوەکان
دەرکەوت کەوا تۆمەتباری بکوژ برای سومەییەیە بەناوی (س.س.ا)، هەروەها دەریشکەوتووە
هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی، لە ئێستاشدا هێزەکانمان سەرقاڵی
لێکۆڵینەوەن لە شوێن ی رووداوەکە".