زاخۆ،، ئاگر لە کەمپی ئاوارەکان کەوتەوە

کوردستان 30/06/2022

Alternate Text

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە چەند خێمەیەک سوتان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئاگرەکە لە کەمپی باجد کەندالا کەوتووەتەوە، بەهۆشیەوە ٢٠ خێمەی ناو کەمپەکە سوتان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە زیانەکان تەنها ماددی بوون.

دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، تا ئێستاش لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی و هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت.

شایەنی باسە ساڵی رابردووش بە هەمان شێوە ئاگر لە کەمپەکەدا کەوتەوە و تەنها زیانی گیانی لێکەوتەوە، هەروەها ئاوارەی ئێزیدییەکان لە کەمپەکەدا دەمێننەوە کە نزیکەی هەزار و ٨٠٠ خێزانن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا