بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە ژمارەی تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بە مەبەستی زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا زیادبکات بەم شێوەیە:
لە سنووری رۆژهەڵاتی سلێمانی دوو تاقیگە (تانجەرۆ)
لە سنووری رۆژئاوای سلێمانی دوو تاقیگە (تاسڵوجە)".
لە ناوچەی پیشەسازی چوار تاقیگە کراوە دەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد
ئەوەشی خستەڕوو:" لە ناوچەی پیشەسازی چوار تاقیگە کراوە دەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد، ئەو ئوتومبێلانەشی کە ژمارە کاتین و لێدراویان هەیە، لە گۆڕەپانی تابلۆکان تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت".
راشیگەیاند:" لە سبەینێوە یەکشەممە، سیستەمیپشکنین بەڕاد بەو شێوازەی راگەیەندراوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".