نرخی بەنزین زیاتر دابەزی

ئابوری 26/07/2022

Alternate Text

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردن و دابەزاندنی نرخی بەنزین، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر لە ١٣٠٠ دینارەوە بۆ ١١٩٠ دینار دابەزی.

 بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، درەنگانی ئەمشەو نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێک لە بەنزیخانەکانی پارێزگای هەولێر دابەزی و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە ١٣٠٠ دینارەوە دابەزی بۆ ١١٩٠ دینار.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قه‌زای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: "ئەو پلانەی کە پێشتر دانرابوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەنزین لە بازاڕه‌كاندا بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دابینکردنی بەنزینی زیاتر و دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا