"کۆمپانیاکانی جگەرە ناچار دەکرێن نیکۆتین لە بەرهەمەکانیاندا کەمبکەنەوە"

هەمەرەنگ 27/07/2022

Alternate Text

پەرلەمانی وڵاتی نیوزلەندا کاردەکات بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی جگەرە ناچار بکەن نیکۆتین لە بەرهەمەکانیاندا کەمبکەنەوە.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە:" پەرلەمانی نیوزلەندا کاردەکات بۆ دانانی یەکەمین یاسا لە جیهاندا سەبارەت بە قەدەغەکردنی کڕینی جگەرە لەلایەن نەوەی داهاتووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی پرۆژەیاساکەی پەرلەمانی وڵاتی ناوبراو، قۆناغ بە قۆناغ تەمەنی رێگەپێدراو بۆ کڕینی جگەرە بەرزدەکەنەوە بۆ ئەوەی هەرزەکاران نەتوانن بە هیچ شێوەیەک جگەرە بکڕن".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات پەرلەمانی نیوزلەندا بەڵێنیداوە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی جگەرە ناچار بکەن بە کەمکردنەوەی نیکۆتین لە بەرهەمەکانیاندا، هەروەها کار بکەن بۆ ئەوەی جگەرە تەنها لە رێگەی ئەو فرۆشگایانەوە بفرۆشرێت کە تایبەتن بە بەرهەمەکانی توتن نەک لە فرۆشگا گشتییەکاندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا