ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق رایگەیاند، سعودییه ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌وروبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز هه‌ڵگرت، بە تایبەتی رێنماییەکانی خۆپارێزی لەسەر ( بەردە رەشەکە).
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ چوارشەممە. وڵاتی سعودییە ته‌واوی ئه‌و رێنماییانه‌ی تایبه‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ده‌وروبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز هه‌ڵگیراون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر (به‌رده ره‌شه‌كه)، كه له چوارچێوه‌ی رێنمایی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگیركرابوون".
دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، عومرە دەستپێدەکاتەوە
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق دوایی كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی حه‌ج، وه‌رزی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه و داواشی لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرە کرد، ئامادەکارییەکان لەوبارەیەوە دەستپێدەکەن.