کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵ و تۆز دەبێت

کوردستان 05/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم خۆڵ و تۆزێکی سوک دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بە بەردوامى، کاریگەریەکەى لە کاتەکانى ئێوارەشدا زیاد دەکات " .

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سوک بە درێژایى کاتەکان، کاریگەرییەکەشی لەسنوورى پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت ".

بەگوێرەی پێشبیننیەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆک : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 45
سۆران : 44
راپەرین : 44
گەرمیان: 48

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا