نەهۆی وشکبوونی بەشێک لە رووباری پو لە ئیتاڵیا، بۆمبێکی نەتەقەیوی
جەنگی دووەمی جیهانی دۆزرایەوە و دواتر تەقێندرایەوە.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" لە ئیتاڵیا بۆمبێکی نەتەقیوی
جەنگی دووەمی جیهانی بەهۆی وشکبوونی بەشێک لە رووباری پوەوە دۆزرایەوە، بەگوێری
زانیارییەکان، کێشی بۆمبەکە ٤٥٠ کیلۆگرامە و لەلایەن چەند ماسیگرێکەوە لە ناوچەی
لۆمباردی دۆزراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، دوای دۆزینەوە
بۆمبەکە ناوچەکەیان بە دانیشتووانەکەی کە نزیکەی سێ هەزار کەس دەبوون چۆڵکرد, بۆ
ئەوەی بۆمبە دۆزراوەکە بتەقێننەوە".
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئیتاڵیا لە ئێستادا رووبەڕووی
وشکەساڵییەک بووەتەوە کە لە ماوەی ٧٠ ساڵی رابردوودا رووبەڕووی نەبووەتەوە، بەهۆی
ئەو وشکەساڵییەشەوە بەشێک لە رووباری پو کە درێژییەکەی ٦٥٠ کیلۆمەترە و درێژترین
رووباریت ئیتاڵیایە، وشک بووە.