بەهۆی خواستەکانی ئەوروپا بۆ قەدەغەکردنی
نەوتی روسیا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان لە بەرزیدایە.
ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و
سووتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان
لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩١
دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نەوتی خاوی ئەمەریکی ( رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨٥ دۆلار و ٤٩ سەنت ".
زیاتر لە شەش مانگە و بەتایبەت دوای جەنگی روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی یەک بەرمیل ١٣٠ دۆلاری
تێپەڕاند، بەڵام بە چەند قۆناغێک نرخەکەی دابەزی و زیاتر لە یەک مانگە نرخەکەی نزیکەی
٩٠ دۆلارە.