پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان زاوا و
خەروورێکدا کەسێک برینداربوو، پێنج کەسیش دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە:" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەهاری نوێ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە
دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێکدا روویداوە و تێیدا چەک بەکارهێنراوە، بەهۆیەوە
کەسێک بە گولـلە بریندابووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێزەکانی پۆلیس
دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکرد، کە لە
پێنج کەس پێکهاتبوون ".
لە روونکردنەوەکەی پۆلیسدا ئەوەش
هاتووە:" دەستگیرکراوەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کران بۆ ئەوەی پەڕاوی
لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و رێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر ".