وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی بەشداربوون لە نووسینەوەی کارنامەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی
دەوڵەت و واژۆیان لەسەرکردووە.
سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە:" یەکێتی
و پارتی بەشداربوون لە نووسینەوەی کارنامەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و واژۆیان
لەسەر کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ پارتی رێکنەکەوتووین
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" یەکێتی سوورە
لەسەر کاندیدەکەی خۆی بۆ ئەو پۆستە، چونکە پۆستەکە بەرکەوتەی کوردە و لە کوردیش
بەرکەوتەی یەکێتییە ".