رێکخراوی جیهانی ئوپیک بڕیاریدا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە رۆژانە
بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەوە:" رێکخراوی
جیهانی ئۆپیک رەزامەندیدا لەسەر ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتووەوە رۆژانە وڵاتانی
ئەندام لە رێکخراوەکە بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل بەهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە
".
پێشتر، بە فشاری ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانی بەکارهێنەری نەوت، رێکخراوی جیهانی
ئۆپیک رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیل زیاد کرد.