کەسێک لە وڵاتی تایلەند بە چەک و چەقۆ
هێرشیکردە سەر دایەنگەیەک و ٣٢ کەسی کوشت.
ماڵپەری BBC لە زاری پۆلیسی تایلەندەوە
بڵاویکردەوە:" ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس بە چەک و بە چەقۆ هێرشیکردووەتە
سەر باخچەیەکی منداڵان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی
زانیارییەکان هێرشبەرەکە تەقەی لە گەورە و منداڵەکانیش کردووە، بەوهۆیەشەوە بەلایەنی
کەمەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکیان منداڵن".
هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس
باسیلەوەکرد:" لەکۆی قوربانییەکان ٢٣یان منداڵن، تاوەکو ئێستا هۆکاری
رووداوەکە نازانرێت و دوای رووداوەکەش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی
هێرشبەرەکە دەستیپێکردووە".
شایەنی باسە حاڵەتی لەوشێوەیە لە وڵاتی
تایلەند تا رادەیەک کەمە و دواین حاڵەت لە ساڵی ٢٠٢٠دا بوو، کاتێک سەربازێک لە
شاری ناکون راتچاسیما ٢١ کەسی کوشت و دەیانی دیکەی بریندار کرد".