وەزارەتی پەروەردە: دەرنەچوون لە وانەی کوردی بە کەوتوو هەژمار ناکرێت

کوردستان 06/10/2022

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، هەر خوێندکارێک لە وانەی کوردی دەرنەچوو، بە کەوتوو هەژمار ناکرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق لە نوسراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەبڕیاری وەزیری پەروەردە لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سەرتاسەری عێراق و بەتایبەت خوێندنی عەرەبی، هەر خوێندکارێک نەیتوانی نمرەی پێویست لە وانەی کوردی بەدەستبهێنێت بە کەوتوو هەژمار ناکرێت ".

شارەزایانی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان لەو بڕیارە نیگەرانن و رایانوایە کە ئەو بڕیارە بێ بەهاکردنی وانە و زمانی کوردییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا