ئەمڕۆ و سبەی لەم شوێنانە بەفر دەبارێت

کوردستان 25/11/2022

Alternate Text

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمرۆ و سبەی لە سەنتەرى پارێزگاکان و زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارینى بە لێزمە و هەورە تریشقەى دەبێت، هەندێ جاریش لە کاتى باران باریندا بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەر لەم دوو رۆژەدا لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەر بەفربارین هەیە، بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى

سۆران : 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا