روونکردنەوە لەبارەی راگرتنی دەوامی قوتابخانەکان دەدرێت

کوردستان 25/11/2022

Alternate Text

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، دەسەڵاتیان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ راگرتنی دەوامی خوێندن لە سنوورەکانیان لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراودا.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی "کوردستان تیڤی" راگەیاندووە:" دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان، پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەگەری هاتنەپێشی هەر حاڵەتێکی سروشتی دەسەڵاتی راگرتنی دەوامیان لە ناوەندەکانی خوێندن هەیە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە مانگی 6ـی ئەمساڵەوە ئەو دەسەڵاتەمان بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان داوە، بەڵام پێویستە رەزامەندی پارێزگار وەربگرن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا