کۆمپانیای کۆکاکۆلا هەڵدەستێت بە
بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی زیرەکە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بیخاتە
بازاڕەکانەوە.
بەشێک لە میدیا جیهانییەکان
بڵاویانکردەوە:" کۆمپانیای کۆکاکۆلا کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی خواردنەوە
گازییەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا مۆبایلێکی زیرەک دەخاتە بازاڕەکانەوە و بۆ
یەکەمجاریش لە وڵاتی هیندستان کاری ناساندن بۆ ئامێرەکەی دەکات".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە ئێستادا
وێنەیەکی مۆبایلە زیرەکەکەی کۆکاکۆلا دزەیپێکراوە و دەست میدیاکان کەوتووە و
بەگوێرەی وێنە دزەپێکراوەکە، مۆبایلە زیرەکەکەی کۆمپانیای ناوبراو هاوشێوەی
خواردنەوە گازییەکان لۆگۆی کۆمپانیاکەی لەسەرە".
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک
لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایلەکەی کۆکاکۆلاوە بەردەستنییە، بەڵام چەند
سەرچاوەیەک باسلەوەدەکەن، ئامێرەکە لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا دەکەوێتە
بازاڕەکانەوە.