باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە تورکیا و
داوا دەکات خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ بە دوور بگرن.
باڵیۆزخانەی ئەمەرکا لە ئەنقەرە رایگەیاند:" لە ئێستادا ئەگەری هێرشی
تیرۆرستی بۆسەر کڵێسا و کەنیسە و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە چەند شار و
ناوچەیەکی تورکیا لە ئارادایە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەمان دەکەین سەردانی
ئەو شوێنە قەرەباڵغانە نەکەن کە بیانییەکان بەشێوەیەکی زۆر سەردانی دەکەن وەک
ناوچەکانی بیوئۆغڵو، تەقسیم، ئیستقلال و گالاتا".
شایەنی باسە، ئەم هۆشدارییەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا، لە پاش سووتاندنی
کۆپییەکی قورئانی پیرۆز دێت لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە سوید و دانیمارک
لەلایەن سەرۆکی پارتێکی توندڕەوەوە.