وەزارەتی تەندروستی : هەر پزیشکێک لەدایکبوونی کۆرپەلە بۆ رێکەوتە سەرنج راکێش و بۆنەکان دوابخات سزا دەدرێت

کوردستان 22/03/2023

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک لەسەر داوای دایکی منداڵەکە گۆڕانکاری لەکاتی لەدایکبوونی منداڵەکە بکات بۆ رێکەوتە سەرنج راکێش و بۆنە و یادەکان رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی تەندروستی لە ئاگادارییەکەدا سەبارەت بە پەلەکردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبوون ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای تێبینی کردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە رێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ یان ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ رەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ رێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکاریێك".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا